ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقکوردستان

چەند یاریزانی پیشەگەر بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس؟

دوای گەیشتنیان بە یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس کە بڕیارە یارییەکانی لە 24ـی مانگی 7 دەستپێبکات، هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ ژێر 23 ساڵان  لە ماوەیەکی نزیک دەست بە مەشق و ئامادەکاریەکان دەکات.

بەڕاهێنەرایەتی ڕازی شنێشل هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق  بەمزووانە ناوی یاریزانەکان ڕادەگەیەنرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەشێکی زۆر لەو یاریزانانە بانگهێشت بکرێن ئێستا لە دەرەوەی عێڕاق و تایبەت لە یانە ئەوڕوپیەکان یاری دەکەن، چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ناوی 13 یاریزانیان ئاشکرا کردووە کە ئامادەن لە کاتی ئێستادا یاری بۆ هەڵبژاردەکە بکەن ئەوانیش هەریەک لە منتەزڕ محمەد ناسراو بە کنوش ، منتەزڕ ماجد ، یوسف ئیمام ، ئەمین حەمەوی ، ئالای قاسم ، ئادەم ڕەشید ، عەلی موسەوی ، بڵند حەسەن ، زێدان ئیقبال ، حوسێن عەلی ، ڕۆمان دۆڵاشی ، یوسف ئەمین ، مارکۆ فەرەج.

بە هۆی پێکانەوە هەر یەک لە عەلی حەمادی و ئەلیکسەندەر ئۆڕاها تا ئێستا ناتوانن بەشداری بکەن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە مارکۆ فەرەج هێرشبەری کوردی یانەی سترومس جودسیتی نەرویجی بانگهێشت دەکرێت دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو ڕەزامەندی یانەکەی وەرگرت و ناوی لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی پێشکەوتووانی عێڕاقیشە بۆ دوو یاریەکەی بەرامبەر ئەندۆنیسیا و ڤێتنام لە پاڵاوتنی گەیشتن بە کۆتاییەکانی مۆندیالی 2026.

بۆ ئەو سێ یاریزانە ئازادەی کە دەتوانن لە ئۆڵۆمپیاد یاری بکەن میدیا عێڕاقیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ڕازی شنێشل ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لە نێوان محەمەد حەمید و جەلال حەسەنی گۆڵپارێز یەکێکیان بانگهێشت دەکات، هەروەها لە نێوان ئەیمەن حوسێن و سەعد عەبدولئەمیر و ئیبراهیم بایش و مەناف یونس و سەعد ناتق دوانیان بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button