ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

گومان لە رۆدریگێز و بەیل دەکرێت

یاریگا
دوای ئەوەی هەریەکە لە یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گاریس بەیلی وێلزی و خامێس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانیانەوە کرد، گومان لەسەر پێکانەکانیان دروست بووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئسپانی بڵاویکردۆتەوە هەردوو یاریزانی شاهانەکان ماوەیەک بوو بە هۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکانی یانەکانیان نەدەکرد، بەڵام دوای دەست پێکردنەوەی یاری هەڵبژاردەکان ئەم دوو یاریزانە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانیان کرد، بۆیر گومانێکی زۆر لەسەر ئەو دوو یاریزانە دروست بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردۆتەوە کە هاندەرانی مێرنگی داوای روونکردنەوە لەم دوو یاریزانە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن بۆچی لەگەڵ یانەکانیان یاری ناکەن، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان هیچ کێشەیان نیە.

Back to top button