ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

فەرمی: کەیلۆر ناڤاس دوو هەفتە دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی کۆستاریکایی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە هۆی پێکان دوو هەفتە بەشداری هیچ یارییەک ناکات.

ماڵپەری فەرمی یەکێتی تۆپی پێ کۆستاریکا پشت راستی کردوەتەوە کە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکەیان و یانە فڕەنسیەکە پێش یاری یانەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر برێست لە کاتی خۆ گەرم کردن لە رانیدا هەستی بە ئازار کردووە و بەم هۆیەوە دوو هەفتە دوور دەکەوێتەوە.

پاریس سانجێرمان 26ـی ئەم مانگە لە یاری گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ریال مەدرید و ناڤاس لەوانەیە بەشداری ئەم یارییە نەکات.

Back to top button