کەمێک پێش ئێستا یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
یۆڤی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا نەیانشاردووەتەوە دوورخستنەوەی پەیوەستە بە رەفتارەکانی ئەم دواییەی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە
دوورخستنەوەکە دوای ئەو رەفتارانەی کاتی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵی و دواتر دێت، یانەکە پێی وایە ئەو رەفتارانە هاوتانین لەگەڵ بەهاکانی یوڤێنتۆس.
ئالێگری سەرەڕای بردنەوەی جامی ئیتاڵیا هەڕەشەی لە ناوبژیوان کرد و کاردانەوەی توندی هەبوو بۆ بڕیارەکان، هەروەها هەڕەشەی لە میدیاکانی ئیتاڵیا کرد و بە درۆزن ناوی بردن.
ئالێگری لە نێوان 2014 بۆ 2019 راهێنەری یوڤێنتۆس بوو، پاشان دوورخرایەوە و تاوەکو لە 2021 جارێکیتر گەڕێندرایەوە یانەکە و ئەمڕۆ سەرلەنوێ دوورخرایەوە.
یۆڤی لەم وەرزەدا لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی دێت بە دوو هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە و لە کۆتا پێنج یاریشدا سەرجەمیان بەرامبەر بووە.