دیارییەکی سەیری لەدایکبوون بۆ ئەو کەسەی سوکایەتی بە یامال کرد
یاریگا –
مۆنۆ بورگۆس شیکەرەوەی کەناڵی مووڤی ستار لە رۆژی لەدایکبوونیدا ترافیک لایتیێکی بە دیاری وەرگرت.
مانگێک لەمەوبەر مۆنۆ بورگۆس یاریدەدەری پێشووی سیمیۆنی کە وەک شیکەرەوەی تۆپی پێ لە کەناڵی موڤی ستار لەسەر یارییەکەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان قسەی دەکرد، سوکایەتی بە لامین یامالی تەمەن نەشیاوی لەسەر لامین ساڵ کرد، کە رەنگدانەوەی زۆر نەرێنی لە ئیسپانیادا هەبوو. تا رادەیەک یاریزانانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بایکۆتی چاوپێکەوتن بۆ پەیامنێری مووڤی ستاریان کرد.
🚨 Barcelona and PSG boycott post-match interviews with TV network after ‘racist comment’ aimed at Lamine Yamal pic.twitter.com/z8ANmfIGde
— SPORTbible (@sportbible) April 11, 2024
لە مەشقەکانی پێش یارییەکەدا، لە راپۆرتێکدا کەناڵەکە لامین یاماڵی نیشان دا کە کۆنتڕۆلی تۆپی دەکرد. لەم کاتەدا شیکەرەوەکە گوتی:
“سەیری یامال بکەن” کۆنتڕۆڵ کردنی تۆپی ببین چەند بە وردی دەیکات. ئەگەر ئەمشەو یەمال باش نەبوو، پێویستە بچێت لە ترافیک لایتەکان کار بکات!
مەبەستی لەم قسەیە ئەوە بوو کە، ئەگەر یامال لە تۆپی پێدا سەرکەوتوو نەبووبێت، ئەوەندە هەژار دەبێت، ناچار دەبێت لە ترافیکەکان کار بکات.
سوکایەتییەکەی بورگۆس بووە هۆی پێکەنینی ئامادەبووانی بەرنامەکە، بەڵام بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان کاردانەوەی وەکوو یەکیان هەبوو. قسەکەی بورگۆس ئاماژەی بە هەزاران مەغریبی و کۆچبەری دیکەی ئیسپانیا دەکات کە بە قورسی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن و کاری رەش دەکەن.
هەر لەبەر ئەم قسەیە، بورگۆس لە کەناڵەکە دەرکرا. هەرچەندە چەند جارێک داوای لێبوردنی کرد، بەڵام قبوڵ نەکرا.
🗣”Me di cuenta de que estaba fuera en el mismo programa”
🗣”Sé de este juego, sé cómo es el juego”
⚽En ‘Herrera en COPE’, el Mono Burgos charla con Alberto Herrera sobre su salida de Movistar por el comentario de Lamine Yamalhttps://t.co/ETd2DWPjNQ pic.twitter.com/GNLatPolrX
— Herrera en COPE (@HerreraenCOPE) May 16, 2024
لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا، بورگۆس لە رۆژی لە دایکبوونیدا باسی ئەو دیارییەی کە لە لایەن بەڕێوبری کەناڵەکە پێیدا قسەی کرد و گوتی:
لەو کاتەدا لەگەڵ هاوکارەکانم لە بەرنامەکە و بەڕێوەبەرانی تۆڕەکەدا قسەم دەکرد و پێم گوتبوون کە داوای لێبوردن دەکەم و هیچ مەبەستێکی خراپم نەبووە، بەڵام لە راستیدا نیوەی تیمەکەیان لە کارەەکانیان دوور خستەوە بەم دواییە ترافیک لایتێکیان بۆ رۆژی لەدایکبوونم پێدام کە زۆر نایاب بوو. بە هیچ شێوەیەک هەستم بە ناڕەحەتی نەکردووە.