گرنگترینیۆرۆی 2024

ناگلیسمان بڕیاری داوە بۆ یۆرۆی 2024 بانگهێشتی یاریزانێکی کورد بکات و دوو ئەستێرەش دووربخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جولیان ناگلیسمان بڕیاریداوە بۆ یۆرۆی 2024 بانگهێشتی لیۆن گۆرێتزکا و ماتس هەمێلس نەکات و چانسێک بە یاریزانێکی کوردی بۆندسلیگا بدات.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبارەی بانگهێشت نەکردنی لیۆن گۆرێتزکا ناوەڕاستکاری بایرن میونشن و ماتس هەمێلس بەرگریکاری بۆڕووسیا دۆرتمۆند بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە نابات.

کریستیان فۆلک رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ناگلیسمان بڕیاری بانگهێشت نەکرانیان بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە هەمێلس و گۆرێتزکا گوتووە، کە وابڕیارە مانگی داهاتوو یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

فلۆریان پلێتینبێرگ پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ناگلیسمان بڕیاریداوە بانگهێشتی دێنیز ئونداڤ هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت بکات کە ئەمساڵ بۆیەکەمجار بانگهێشتی ریزی مانشافت کرا.

ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی یەکەم هاوشانی سویسڕا و سکۆتلەندا و هەنگاریا یاریی دەکات و رۆژی 14ـی یۆنیۆ/حوزەیران مانشافت لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی سکۆتلەندا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button