ماوەی دوورکەوتنەوەی چوامینی ئاشکرا دەکرێت
یاریگا –
ئۆرێلیەن چوامینی فەڕەنسی و ئەستێرەی ریال مەدریید تووشی پێکان بووە.
شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشنی کرد، یارییەکەی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، چوامینی لە یارییەکەی شەوی رابردوو تووشی پێکان بووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە، دەرکەوتووە پێی چەپی درزی بردووە و بریندار بووە.
Parte médico de Tchouameni. #RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 9, 2024
پێکانەکەی چوامینی ئاسان نییە، پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ ماوەی سێ تا چوار هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە تەنیا دوای 23 رۆژی دیکە ریال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە، چانسی بەشداریکردنی یاریزانە فەڕەنسییەکە بۆ ئەو یاریە لە %20ـە.
چوامینی یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی مێرێنگییە، لەم وەرزە ریال مەدرید نەدۆڕاوە کاتیک یاریزانە فەڕەنسییەکە لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.
بە جۆرێک ئۆرێلیەن لەم وەرزە لە 31 یاری لە پێکهاتەی سەرەکی لۆس بلانکۆس بووە، یانەکە 25 یاری بردووەتەوە و 6 یاریش یەکسانبووە.
🚨NEW: Aurelien Tchouameni is out for 3 to 4 weeks. @lequipe #UCL ❌ pic.twitter.com/krL5ctKKW0
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 9, 2024