ئه‌مریکاگرنگترین

کەلوپەلێکی تایبەتی مارادۆنا لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشرێت

مارادۆنا بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ گەنجێک

Yariga App

یاریگا –

تۆپی زێڕینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس دەفرۆشرێت.

ماڵی ئاگۆت بۆ زێدەگەری تۆپی زێڕینی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشێت کە لە ساڵی 1986 وەک باشترین یاریزانی مۆندیال بەدەستیهێنابوو.

تاوەکو ئێستا نرخی دەستپێکی فرۆشتنی تۆپە زێڕینەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەو درێسەی مارادۆنا گۆڵە ئەفسووناوییەکەی قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 1986 پێکرد، دوو ساڵ بەر لە ئێستا بەبڕی 9.04 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 1986 بۆ دووەم جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و مارادۆنا ئەستێرەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە بوو، بە تایبەت دوای گۆڵە لەبیرنەکراوەکەی بەرامبەر پیتەر شێڵتن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

تۆپە زێڕینەکەی مارارۆنا لە ساڵی 1989 لە بانکێکی ناپۆلی دزرا و دوای زیاتر لە 20 ساڵ دۆزرایەوە. لە ساڵی 2016 ئارەزوومەندێکی کۆکردنەوەی کەلوپەلی ئەنتیک، لە بازاڕێکی پاریس تۆپە زێڕینەکەی بە چەند سەد یۆرۆیەک کڕی، بەبێ ئەوەی بەهای راستەقینەی بزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button