ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بایرن میونشن بەبێ سێ یاریزانی دەستی بە ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید کرد

یاریگا –

بایرن میونشن بەبێ سێ یاریزانی دەستی بە خۆئامادەکردن بۆ یارییەکەی ریال مەدرید لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرد.

لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بایرن میونشندا هەریەکە لە جەمال موسیالا و ماتیاس دی لیخت و کۆنارد لایمەر بەهۆی پێکانەوە نەبینران و بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەیان نەکرد، کە دوو رۆژی دیکە بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدرید دەکات.

ڤیکتۆر کاتەلینا رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، سێرجی گنابری و لیرۆی سانێ بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی بایرنیان کرد، کە ئاریێن رۆبن یاریزانی هۆڵەندی پێشووی یانەکە سەردانی مەشقەکانی یانەکەی کرد و پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان پشتیوانی یاریزانەکانی کرد.

رۆژی سێشەممە بایرن میونشن کاتژمێر 22:00 لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدرید دەکات، کە براوەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە لە یاریی کۆتایی لە یاریگای وێمبلی رووبەڕووی براوەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button