ئینگلتەراگرنگترین

کۆتایی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول دەستیپێکردووە،دەبێت دەستبەجێ بفرۆشرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی پێشووی ئینگلیزی، تیم شێروود، پێی وایە رۆیشتنی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول نزیکە، ​​ کۆتایی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە نزیکبووەتەوە.

گرێبەستی ئەستێرە میسرییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 واته‌ کۆتایی وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت.

تیم شێروود لە لێدوانێکدا کە تۆڕی تیمتۆکی ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: لە خولی ئینگلیزی محەمەد سەڵاح یاریزانێکی باوەڕپێنەکراو بوو ، بەڵام پێموایە سەرەتای کۆتایی هاتنی یاریزانه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ده‌ستیپێكردووه‌.

یاریزانەكه‌ی پێشووەکەی تۆتنهام ئاماژەی بەوەشکردووە، روونە لیڤەرپوول راهێنەرێکی نوێی ده‌ستنیشانكردووه‌، پێویستە ئێستا سوودی لێ وەربگرێت، یاخود به‌زووترین كات ده‌ستبه‌رداریبن بۆ ئه‌وه‌ی  دۆخی یانه‌كه‌ سه‌قامگیربێت.

لە کۆتاییدا گوتی، ئەگەر بیانەوێت پارە خەرج بکەن و گرێبەستیان بكه‌ن، دووبارە تیپه‌كه‌ بۆ ڕاهێنەرە نوێیەکەیان بنیات بنێنەوە، پێم وایه‌ ده‌بێت محەمەد سەڵاح بفرۆشن و  ئێستا کاتی هاتووە.

محەممەد سەڵاح  له‌ یاریی دوێنی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كلۆپرده‌مه‌قاڵیی كرد، ، کاتێک یۆرگن کلۆپ لە خولەکی 81 له‌ به‌رامبه‌ر وێستهام به‌شداری به‌ یاریزانه‌ مێسریه‌كه‌ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button