ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی  وارن زائیر ئێمری یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەكەی نوێ كردەوە.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لۆ هاڤەری كرد و یارییەكەش بە یەكسان بوون بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی وارن ئێمری راگەیاند.

یانە فەڕەنسیەكە ئاشكرایكردووە، سەركەوتوو بوون لە نوێكردنەوەی گرێبەستی وارن ئێمری تا ساڵی 2029.

لەم وەرزەدا ئێمری بەشداری لە 37 یارییدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button