ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گفتوگۆکانی بایرن میونشن لەگەڵ راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو زۆر قۆناخی بڕیوە

یاریگا –

وا دیارە یانەی بایەرن میونخ لە کۆتاییدا لەنێو سەرجەم بژاردەکاندا، لەگەڵ ناوێکی کەمتر هێنراودا یەکلا بووەتەوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوای تۆماس توخێ.

باڤارییەکان وەرزێکی شکستخواردووی لەیادنەکراویان لە مێژووی خۆیاندا بینی بە راهێنەرایەتی توخێل کاتێک بێبەش بوون لە سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە بەتایبەت بۆندسلیگا کە 11 ساڵ بوو قۆرخی کردبوو تا شۆڕشەکەی چابی ئالۆنسۆ لەگەڵ بایەرن لەم وەرزە و لێسەندنەوەی نازناوەکە لە میونخ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێستا باڤارییەکان گفتوگۆکانیان لەگەڵ راڵف رانگنیک گەشتووەتە قۆناخێکی بەرجەستە. راهێنەرە ئەڵمانییەکە پێشتر بەند و مەرجەکانی لەگەڵ بایەرن باس کردووە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە رانگنیک هیچ گرفتێکی نییە لە ڕووی مووچە/پارەوە، ئەو زیاتر دەیەوێت پرۆژەکە بزانێت، پلانی درێژخایەن، گرێبەستی نوێ و ئەو یاریزانانەی دەبێت بڕۆن بەلای راهێنەرەکەوە گرنگترینە. ئەوە و هەروەها کاریگەری لەسەر بڕیارەکان هاوشانی بۆردی یانەکە، یەکێکیترە لە لایەنەکانی جێ بایەخی ڕالف.

رانگنیک ئەزموونێکی دوورودرێژی لە بۆندسلیگا هەیە. لە ساڵی 2021-2022 وەک راهێنەری کاتیی لە مانچێستەر یونایتد دەستنیشان کرا، بەڵام ئەزموونێکی سەرکەوتوو نەبوو بۆی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button