چامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوانی یاریی بایرن میونشن و ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

یاریگا –

کلیمێنت تورپین ناوبژیوانی فڕەنسی وەکو ناوبژیوانی یاریی بایرن میونشن و ریال مەدرید دەستنیشانکرا.

کەناڵی RMC SPORTـی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کلیمێنت تورپین ناوبژیوانی فڕەنسی بە ناوبژیوانی یاریی بایرن میونشن و ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکراوە، کە ئەو ناوبژیوانە فڕەنسییە شەش یاریی ریال مەدریدی بەڕێوەبردووە و یانە ئیسپانییەکە هەر شەش یاریی بردووەتەوە، پێنج یاریی بایرن میونشنیشی بەڕێوە بردووە و باڤارییەکان سێ بردنەوەیان بەدەستهێناوە و هیچ یارییەکیان لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە نەدۆڕاندووە.

تورپین (41 ساڵ) یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022ـی بەڕێوەبردووە کە ریال مەدرید بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوول بردەوە و بۆ جاری چواردەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.

رۆژی سێشەممەی داهاتوو (30/04/2024) بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button