ئیسپانیاگرنگترین

کەمێک پێش کلاسیکۆ پێرێز لەگەڵ ناوبژیوانان خەریکی چیبووە؟

یاریگا –

بەر لە دەستپێکی یاری کلاسیکۆ، فلۆرێنتینۆ پێرێز چاوی بە ناوبژیوانانی یارییەکە کەوتووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش دەستپێکی یاری کلاسیکۆ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە رێڕەوی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ چاوی بە ناوبژیوانانی یارییەکە کەوتووە.

پێرێز چووەیە رێڕەوەکە تا سڵاو لە یاریزانانی یانەکەی بکات، بەڵام ئەوەی بارسای سەرسامکردووە ئەوە بوو، سەرۆکەکەی ریال مەدرید هەر لەوێ چاوی بە ناوبژیوانانی یارییەکەش کەوتووە و سڵاوی لێ کردوون، لە کاتێکدا خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا لە شوێنەکەی خۆی ماوەتەوە نەهاتووەتە رێڕەوەکە.

بەڵام ئەوەی زیاتر کاتالۆنییەکانی سەرسامکردووە ئەوەیە، پێرێز بەتەنیا نەبووە بەڵکو کارلۆس مێگیا داڤیلا، کە لە نێوان 1995 بۆ 2009 ناوبژیانی لالیگا بووە یاوەری سەرۆکەکەی ریال مەدریدی کردووە، جیا لەویش میگێل ئەنخێل پێرێز لاسا کە لە 2013 وازی لە کاری ناوبژیوانی هێنا، لەوێ بینراوە.

دەرکەوتنی فۆرێنتینۆ لەگەڵ ناوبژیوانی یارییەکە لە کاتێکدایە تەنیا پێش دوو رۆژ ریال مەدرید لە رێگەی کەناڵی فەرمی خۆی هێرشێکی تونی کردبووە سەر نابژیوانەکە و بە کەسێکی گەنەدڵ وەسفی کردبوو.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی موندۆ، بارسێلۆنا زۆر لە لالیگا و ناوبژیوانان تووڕەیە، پێیانوایە بەهۆی فشارەکانی کەناڵی ریال مەدرید ستەم لە یانەکەیان دەکرێت و ریال مەدرید کاری کردووەتە سەر بڕیاری ناوبژیوانان.

یەکشەممەی رابردوو، ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە گەڕی 32ـی لالیگا رووبەڕووبوونەوە، ریال مەدرید یارییەکەی 3-2 بردەوە، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی چەند هەڵەیەکی زەق رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button