فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ؛ هەر چوار نازناوەکە بەدەستدەهێنین

پاریسییەکان سەرجەم نازناوەکانیان دەوێت

یاریگا –

لویس ئێنریکێی راهێنەری پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، کە چاویان لە بەدەستهێنانی هەر چوار نازناوەکەیە.

پاریس سانجێرمان بە جیاوازی 11 خاڵ لەپێش مۆناکۆ پێشەنگی ریزبەندی خولی فەڕەنسی گرتووە، سانجێرمان ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یارییەکانی گەڕی 29ـی لیگ وەن، دەبێتە میوانی لۆریان، ئەگەر سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت، مۆناکۆش بەرامبەر لیل خاڵ لەدەست بدات، ئەوا هەر ئەمشەو پاریس نازناوەکە یەکلایی دەکاتەوە.

پاریس لە مانگی یەک نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێنا، گەیشتوونەتە یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبنەوە و چانسی بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوەکەی دیکەیان هەیە.

راهێنەرە ئیسپانییەکەی پاریس لە نوێترین لێدوانی، کە ماڵپەری گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، گەشبینە بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەیان، ئامانجییەتی هەر چوار نازناوەکە بچننەوە و تیپەکەی بۆ ئەو ئەرکە ئامادە کردووە.

هەر چوار نازناوەکە؟ بێگومان گرنگی پێدەدەین، پاڵنەرە بۆ نوسینەوەی مێژووییەکی گەورە بۆ یانەکە و شارەکەش، بەڵام گرنگ ئەوە نییە کە چی دەبەینەوە، بەڵکو گرنگ ئەوەیە چۆن دەیبەینەوە و لەو یارییانەی ماومانە چۆن یاری دەکەین، هیوادارم لە سەرجەم یارییەکانی داهاتوو بە یەک ریتم یاری بکەین.

بووینەتە پاڵەوانی جامی سوپەری فەڕەنسا، پێویستە نازناوی خول یەکلایی بکەینەوە، پاشان لەپێناو چامپیۆنزلیگ و جامی فەڕەنساش بجەنگین، کە رێگایەکی دوور و درێژمان لەپێشە.

پاریسییەکان لە لیگ وەن ئەمشەو رووبەڕووی لۆریان دەبنەوە، رۆژی شەممەش لە یاریگای خۆیان میوانداری لۆ هاڤەر دەکەن، چوار رۆژ دواتر لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک دەبنە میوانی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button