ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

كاناڤارۆ وەك راهێنەری یانەیەكی ئیتاڵی دەستنیشانكرا

یاریگا –

یانەی ئۆدێنیزی ئیتاڵی گابریێلی كیۆفی راهێنەری یانەكەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و فابیۆ كاناڤارۆی لە جێگای دەستنیشانكرد.

ئۆدێنیزی لەم وەرزەی سێریا ئەیدا بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەم دێت و لە ناوچەی دابەزین نزیكە.

لە بەیاننامەیەكدا یانە ئیتاڵییەكە دوورخستنەوەی گابریێلی كیۆفی لە پۆستەكەی راگەیاند.

لە یاری داهاتووی یانەكە بەرامبەر بۆڵۆنیا فابیۆ كاناڤارۆ راهێنەر دەبێت.

لە 32 یاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی ئۆدێنیزی تەنیا چوار یاری بردووەتەوە و 16 یاری یەكسان بووە و لە 12 یاریشدا تووشی شكست بووە.

پاڵەوانی مۆندیالی ساڵی 2006 لە وەرزی 2014/2015 دەستی بە كاری راهێنەرایەتی كردووە و لە یەكەم كاریشیدا بووە بە راهێنەری گوانژۆی چینی.

پاشان لە وەرزی دواتر بووە بە راهێنەری نەسری سعودی، دواتر پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكانی تیانجین، بێنڤێنتۆی وەرگرتووە.

 

Back to top button