ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ دیمەنە پڕ مشتومڕەکە ئۆفسایدە

یاریگا –

ئەو دیمەنەی لە یاری کلاسیکۆ زۆرترین قسەی لەسەر کرا لە بنەڕەتدا ئۆفساید بووە.

شەوی رابردوو لە کلاسیکۆی زەوی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بارسێلۆنای کرد و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

لە خولەکی 28 لامین یامال شوتێکی ئاراستەی گۆڵی ریال مەدرید کرد، رووداوەکە بینەرانی کرد بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیانوایە گۆڵێکی درووست بوو، بەشێکیشیان پێیانوایە تۆپەکە بەتەواوی هێڵی گۆڵی نەبڕیووە و زۆترین مشتومڕ لەسەر ئەو دیمەنە کرا.

رۆژنامەنووس خوانفێ سانز لە پێگەی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی لە گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لە بنەڕەتدا دیمەنەکە ئۆفسایدە، ئەگەر تۆپەکە بچوایەتە گۆڵیش ڤار گۆڵەکەی رەتدەکردەوە.

خوانفێ دەڵێت؛ پاو کۆبارسی بەرگریکاری بارسێلۆنا لەکاتی هێرشەکە بەردەم ئاندرێ لونینی گۆڵپارێزی ریال مەدریدی گرتووە، بەپێی یاسا وەستانی بەرگریکارەکەی بارسا لەو شوێنە نایاساییە و ئەگەر گۆڵیش بوایە گۆڵێکی نادرووست دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button