ئیسپانیاگرنگترین

ئاراوخۆ: ناوبژیوانی بۆ ئێمە بیانوو نییە و گۆندۆگان داوای لێبوردنی لێکردم

یاریگا –

رۆناڵد ئاراوخۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا نائومێدی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی لە بەرامبەر ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا تووشی دۆڕانێکی هیوابڕبوون.

ئاراوخۆ بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: بەهۆی شکستەکەوە دڵتەنگین، هەفتەیەکی ئاڵۆز بوو، رکابەرییه‌كه‌مان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی له‌ده‌ستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، حەزم لە قسەکردن لەسەر ناوبژیوان نییە ، دەبێت گۆڵی یامال ببینین، دەبێت تەکنەلۆژیا باشتربێت، پێم وابوو تۆپەکەی چووە گۆڵەوە، بەڵام ئەوه‌ بیانوو نین، نەک تەنها لەم یارییەدا، بەڵکو لە ركابه‌رییه‌كه‌ ئێمە لە وردەکارییەکان شکستمان هێنا، دەبێت بەردەوام بین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، زۆر دڵتەنگم، بەڵام لە رووی دەروونییەوە زۆر بەهێزم و هەوڵدەدەم هەموو جارێک لە یاریگادا ئەوە نیشان بدەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست ناکات لەسەر هیچ شتێک خۆم سەرقاڵبکەم، با سەرمان بەرز بکەینەوە و پلەی دووەم بەدەستبهێنین، دەبێت ئەوە بکەین بۆ ئەوەی بەشداری جامی سوپەر بکەین.

ئاراوجۆ پرسیاری ئەوەی لێکرا کە لەدوای دۆرانی یارییەکەی پاریس سانجێرمان لە چوارشەممەی رابردوودا چی روویداوە لەنێوان خۆی و گوندۆگان گوتی: گۆندۆگان داوای لێبوردنی لێکردم.

بابەتی زیاتر

Back to top button