ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز و لاپۆرتا پێش کلاسیکۆ بۆ نانخواردن کۆدەبنەوە

یاریگا –

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێش یاری کلاسیکۆ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کۆدەبێتەوە.

ئه‌مشه‌و یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریال مەدرید دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ری 32ی خولی ئیسپانییه‌.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنە دوای سێ مانگ لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە، کە مێرێنگی بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت له‌ ماوه‌ی رابردوو گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك هه‌بووه‌.

لاپۆرتا له‌ ماوه‌ی رابردوو  له‌ مێدیاكان چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی دۆسیەی نێگریرا و ئەو فشارانەی کەناڵی ریال مەدرید لەسەر ناوبژیوانی دروستی کردووە پەیوەندی نێوانیان باش نیه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبینن کە ئەوان تووشی کێشە بوون، من بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو شێوازەی کەناڵی ریال مەدرید نیم، ئه‌وان كارێكی هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ته‌واوی لێدوانه‌كانی لاپۆرتا خۆی پاراست، به‌ڵام له‌لایه‌ن  رۆژنامه‌كانی نزیك له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام هێرشده‌كرایه‌ سه‌ر بارسیڵۆنا و لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button