ئیسپانیا

چاڤی پەسنی ئەنجامەکانی ریال مەدرید دەکات

یاریگا –

بەر لە کۆتا کلاسیکۆی ئەم وەرزە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا پەسنێکی زۆری ریاڵ مەدرید دەکات.

سبەی شەو کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لالیگا لەنێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوە دەچێت لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە لێدوانی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، چاڤی لە ئەنجامەکانی ریاڵی کەم نەکردەوە و رەتی کردەوە “ڕێکەوت” لە دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەیاندا بوونی هەبووبێت. وتی

کاتێک زۆر دەبەیتەو، ئەوکاە بە هێمنییەکی زیاترەو یاریی دەکەیت. کەمتر بە بێزاری و دڵنیایی زیاتر. ئەوان تیمێک زۆر باشن. دەڵێن گوایە ریاڵ مەدرید بەبەختە. من باوەڕم بە بەخت نییە. من باوەڕم بە تێکۆشینی زۆرە. کاری بەرگری. ئەو پێکەوەییەی پیشانی دەدەن. هەریەکەیان کۆششی زۆر دەکەن.

ئەو قسانەی راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کاتێکدایە یانەکەی لە چامپیۆنزلیگیش دەرکرا، لە کاتێکدا ریاڵی رکابەریان گەشتوونەتە پێش کۆتایی و، تا رادەیەکی زۆریش خولی ئیسپانیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا کردووەتەوە کە ئێستا دوای 31 هەفتە جیاوازیی خاڵەکانیان 8 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button