ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی ریال مەدرید.

کەمێک لەمەوبەر ریال مەدرید دەستی بە مەشقەکانی ئەمڕۆی کرد، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکە گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان و لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنانی کردووە.

کۆرتوا لە سەرەتای وەرز تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی نەشتەرگەری بۆکرا و نزیکەی 9 مانگە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە.

هەرچەندە ئەستێرە بەلجیکییەکە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی، بەڵام دووبارە تووشی پێکانێکی نوێ بوو، نەیتوانی بەشداری یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات.

هاوکات دانی کارڤاخال بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە، بەڵام فێرلان مێندی بەهۆی هەستکردن بە ئازار بەشداری نەکردوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ کلاسیکۆ بانگهێشت بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button