ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاردا گولەر نزیكە لە جێهێشتنی ریال مەدرید

دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی پێشكەش كرا...

یاریگا –

یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی، خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئاردا گولەر، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربڕی، لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

لە ماوەی رابردوودا ئاردا گولەر بەهۆی ئەوەی دەرفەتی یاریكردنی بۆ ناڕەخسێت داوای رۆیشتنی لە ریال مەدرید كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ئاردا گولەر لە ریزەكانی فەنەرباچێی توركیەوە ودوای كێبڕكێیەكی زۆر لەگەڵ بارسێلۆنا پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

پێكانە یەك لە دوای یەكەكان رێگر بوون لە بەشداریكردنی و بەوەش نەیتوانی لەو خولەكە كەمەی بەشداریكردووە متمانەی راهێنەر بەدەستبهێنێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال بێتیس گرنگی بە گواستنەوەی ئاردا گولەر دەدات، بەشێوەی خواستن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئیدارەی مەدرید گفتوگۆ دەكەن.

چەند یانەیەك داوای گواستنەوەی گولەر بە شێوەی خواستن دەكەن، سێڤییا یەكەم یانە بوو هاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی لاوە توركیەكەی مەدرید.

لەم وەرزەی لالیگادا گولەر لە پێنج یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button