ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوانێکی نوێ بۆ یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا

یاریگا –

سیزار سۆتۆ گرادۆ بەفەرمی وەکو ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا، کە یەکەمجارە یاریی کلاسیکۆ بەڕێوە دەبات.

بەفەرمی سیزار سۆتۆ گرادۆ وەکو ناوبژیونای یاریی داهاتووی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە لالیگا دەستنیشانکرا، خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێزیش وەکو ناوبژیوانی ڤاری یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانکراوە، کە یەکشەممە کاتژمێر 22:00 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

ئەو ناوبژیوانە 43 ساڵانە کە لەوەتەی ساڵی 2019 لە لالیگا ناوبژیوانیەتی دەکات، تاوەکو ئێستا لە مێژوودا 17 یاری ریال مەدریدی بەڕێوەبردووە، چوار پێناڵتی بۆ ریال مەدرید هەژمار کردووە و کارتێکی سووریشی بەرزکردووەتەوە، لەو یارییانە ریال مەدرید 11 بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا لە دوو یاریی تووشی شکست بووە.

بارسێلۆناش نۆ یاری لەلایەن ئەو ناوبژیوانەوە بەڕێوەبردراوە، بارسا لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە چوار یاری تووشی شکست بووە، سێ پێناڵتی بۆ هەژمارکراوە و کارتێکی سووریشی بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button