چامپیۆنزلیگ

بێڵینگهام: هیوادارم لە قۆناخی پێش کۆتایی میکا ریچاردز درێسی ریال مەدرید بپۆشێت

یاریگا –

بێڵینگهام دوای بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی گاڵتەی بە میکا ریچاردز کرد و داوای لێکرد لە قۆناخی پێش کۆتایی درێسی ریال مەدرید بپۆشێت.

جود بێڵینگهام، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەکەیان لە مانچێستەر سیتی کە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، گوتی :’پێم سەیرە دوای ئەوەی لە ریچاردزمان بردەوە، ئێستا درێسی ریال مەدریدی نەپۆشیوە، ئێمە گرەوەکەمان لێ بردەوە، بۆیە هیوادارم لە قۆناخی پێش کۆتایی بە درێسی ریال مەدرید بیبینم لە ستۆدیۆ’.

میکا ریچاردز بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی و شرۆڤەکاری ئێستای کەناڵی CBS SPORTSـی ئەمریکی کە ستۆریۆی شرۆڤەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لەو کەناڵە پڕبینەرترینە، پێشبینی کردبوو مان سیتی بەسەر ریال مەدرید سەربکەوێت و بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی.

ریال مەدرید لەسەر ئەستۆی مان سیتی گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەوێ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە کە ئەوانیش لەسەر ئەستۆی ئارسێناڵ گەیشتنە قۆناخی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button