ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی چێڵسی پارەی ئابراهیمۆڤیچ نەداوە؟

ملیاردێرە رووسییەکە چاوی لە 2.5 ملیار پاوەندە

یاریگا –

رۆمان ئابراهیمۆڤیچ، گەورە کارسازی رووسی و خاوەنی پێشووی چێڵسی تاوەکو ئێستا بڕی 2.5 ملیار پاوەندی فرۆشتنی یانە لەندەنییەکەی وەرنەگرتووە.

لە سەرەتای دروستبوونی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و وەک بەشێک لە سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر رووسیا، ئابراهیمۆڤیچ ناچار بە فرۆشتنی چێڵسی کرا و تۆد بۆیڵی دەرفەتەکەی قۆستەوە و یانەکەی لێکڕییەوە.

وەک بەشێک لە گرێبەستی فرۆشتنی یانەکە، ئابراهیمۆڤیچ بەڵێنیدا، بەشێک لە پارەکە ببەخشێتە قوربانیانی جەنگ.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئابراهیمۆڤیچ تەواوی پارەکانی وەرنەگرتووە و لە یەکێک لە بانکەکان دەستیبەسەردا گیراوە.

حکومەتی بەریتانیا دەستیبەسەر هەژمارەکانی بانکی ئابراهیمۆڤیچدا گرتووە. بەگوێرەی رێککەوتنەکە بێت، ئابراهیمۆڤیچ بەبڕی 4.25 ملیار پاوەند چێڵسی بە تۆد بۆیڵی فرۆشت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 2.5 ملیار پاوەندی وەرگرتووە.

هەرچەندە ئابراهیمۆڤیچ بەڵێنیداوە بەشێک لەو 2.5 ملیار پاوەندەی کە ماوە وەریبگرێت، ببەخشێتە قوربانیانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا.

رۆژنامە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، حکومەتی بەریتانیا نازانێت پارەکە بۆ کام وڵات حەواڵە بکات، چونکە ئابراهیمۆڤیچ لە هیچ کارێکی نایاسایی تێنەگلاوە و حکومەتی بەریتانیاش ناتوانێت هیچ رێکارێکی یاسایی بگرێتەبەر. چونکە هەر هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی پارەی ئابراهیمۆڤیچ لە بانکەکانی ئینگلتەرا، پێویستی بە رەزامەندی ئابراهیمۆڤیچ هەیە.

دەیڤد کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و وەزیری دەرەوەی ئێستای بەریتانیا لە ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا گوتی

دروستبوونی ئەم جۆرە کێشانە لەگەڵ ئەو کەسانەی متمانەیان دروستکردووە، زۆر کێشەیەکی گەورەیە. دەبێ ئەمە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا و پۆرتوگال چارەسەر بکەین، چونکە هەڵگری وڵاتینامەی ئەو وڵاتەیە. مانگ دوای مانگ تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا نەمانتوانی پارەکان بهێنینە دەرەوە. ئەستەمە هەموو لایەنێک بە رێککەوتنێک رازی بکەین.

ئابراهیمۆڤیچ هیچ فشارێکی لەسەرنییە، چونکە بزنسی نەوت و گازی بەردەوامە و هیچ کەسیێکی دادوەریشی لەسەر نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button