ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دوای بردنەوەیان لە ئارسیناڵ؛ هاری کەین چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە

''بردنەوەیەکی بڕواپێنەکراو بوو'

یاریگا –

هاری کەین ‘بڕوا’ بە بردنەوەی بایرن میونشن بەرامبەر ئارسیناڵ ناکات، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی رکابەری مێژوویی باکووری لەندەن لە چامپیۆنزلیگ.

باڤارییەکان لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە گۆڵێکی جۆشوا کیمیچ لە ئالیانز ئارێنا، پەڕینە قۆناخی پێشکۆتایی، ئەمەش دوای تەواوبوونی یاری چوون بە ئەنجامی 2-2.

کەین، کاپتنی پێشووی تۆتنهام لە کۆی 21 یاریدا بەرامبەر ئارسیناڵ 15 گۆڵی کردووە، لە دوای یارییەکە بە TNT راگەیاند

بردنەوەیەکی باوەڕپێنەکراوە، بەڕاستی وەرزێکی زۆر سەخت بوو بۆ ئێمە. بەدرێژایی وەرز دەبووایە بجەنگین و دەمانزانی یاری گەڕانەوە لە نێو هاندەرانی خۆمان زۆر جیاواز دەبێت. یارییەکی زۆر سەخت بوو و جۆش (کیمیچ) گۆڵێکی زۆر جوانی کرد. گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی دەستکەوتێکی گەورەیە و دەتوانین چێژی لێوەربگرین. پێم وایە ئەم جۆرە یارییانە لە گێمی یەکەمدا زۆر هەستیارن. لە نێوان گێمەکان بڕیارماندا ئاستی یارییەکە بەرز بکەینەوە و ئەم جۆرە یارییانە توند و سەختن.

کەین لەبارەی پێشبینی و چاوەڕوانییەکانی لە بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگ دەڵێت

بۆ ماوەی 11 ساڵ بایرن پاڵەوانی بۆندسلیگا بووە، لەم وەرزەدا رەنگە هەندێک هەڵەی بچووک کرابن، ئەم شتانەش روودەدەن. ئێستا دەبێ چێژ لە بردنەوەکە وەربگرین و ئامادەکاری بۆ یاری شەممە بکەین.

لەدوای یەکلاییبوونەوەی نازناوی بۆندسلیگا بۆ بایەر لیڤەرکوزن، میونشن سەرنجی تەواوی لەسەر چامپیۆنزلیگ داناوە و لە قۆناخی داهاتوو رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

شەممە میونشن دوور لە یاریگای خۆی بەرامبەر یونیەن بەرلین یاری دەکات و هەفتەی دوای ئەویش رووبەڕووی ئێنتراخت فڕانکفورت دەبێتەوە، پاشان لە ئالیانز ئارێنا میوانداری ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button