ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیڤاندۆڤسکی ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە هۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

کەناڵی ZDF ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە گۆڵکارەکەی باڤارییەکان بە هۆی پێکانێک کەلە قاچی تووش بووە نزیکەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەشداری یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ ناکات و دواتر دەگەڕێتەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

لیڤا ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات و لە کۆی 10 یاری 14 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button