ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چاڤی: ناوبژیوان هەموو شتێكی لەناوبرد

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە ئەنجامی هەردوو یاری پاریس سانجێرمان بە شەش گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی و بارسێلۆناش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:

ئێمە زۆر بێزار بووین و توڕەین، چونكە دەركردنی ئاراوخۆ چارەنووسی دەركردنمانی یەكلایی كردەوە، بە بڕوای من كرانە دەرەوەی ئاراوخۆ زیادەڕەوی تێدا كرا و دوای ئەوە تەواوی یارییەكە گۆڕا.

دوای كارتە سوورەكە دەبوو گۆڕانكاری بكەین، بەداخەوە لامینمان هەڵبژارد، كردنە دەرەوەی ئاراوخۆ كۆتایی بە هەموو شتێك هێنا.

چەندین هەلی گۆڵكردنمان هەبوو، بەڵام هەمیشە لە دواوە بووین چونكە یاریكردن بە دە یاریزانەوە زۆر قورسە، وەرزەكە بەهۆی بڕیارێكی ناوبژیوانەوە كۆتایی هات.

بە ناوبژیوانم گوت کە ئاستی زۆر خراپە، کارەساتبار بوو، یارییەکەی تێکدا و هەموو شتێکی گۆڕی من حەزم لە قسەکردن لەسەر ناوبژیوانان نییە، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێین ناتوانین بێدەنگ بین.

قسەكردن لەسەر یارییەكە هیچ سوودێكی نیە، ناوبژیوان هەموو شتێكی تێكدا.

یاری داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مەدرید دەبێت، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button