ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی پاڵمەڕ لەسەر شەڕەکەی یاریزانانی چێڵسی

شەوی رابردوو دیمەنێکی یارییەکەی چێڵسی و ئێڤەرتۆن شەرمەزارییەکی زۆری بۆ کوڕانی ستامفۆرد بریج بەدوای خۆیدا هێنا.

چێڵسی توانی 5-0 یارییەکە بباتەوە ، لەو یارییەی کۆڵ پاڵمەر سوپەرهاتریکی تۆمارکرد بەڵام شەڕی نێوان یاریزانانەکان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 

دوای یارییەکە ئەم پرسە رووبەرووی پۆچەتینهۆ کرایەوە و ئەویش وتی

ئاساییە یاریزانان برسی گۆڵ بن بەڵام ئەم رەفتارانە جێگەی قبوڵ کردن نیە، بەڵێنتان پێدەدەم دووبارە نابنەوە.

پاشانیش خودی کۆڵ پاڵمەر لەسەر ئەو رووداوە لێدوانیدا و وتی

من جێبەجێکەری لێدانی سزام لە یانەکە و ئاسایی چووم لێدانەکە جێبەجێ بکەم. بەڵام شتێکی وەها نیە و دواتر لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە بە پێکەنینەوە باسی رووداوەکەمان کرد.

چێڵسی بەو بردنەوەیە  لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەدایە و یارییەک کەمتری ئەنجامداوە لە رکابەرەکانی، بە بردنەوەی یارییە دواخراوەکە دەتوانێت پێش مانچێستەر یونایتد بکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button