ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ لە یاریزانەكانی توڕەیە

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە رووداوی شەڕەكەی نێوان مادویكی، جاكسن و پاڵمەر دەكات.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا و لە خولەكی 64 لێدانی سزا بۆ چێڵسی هەژماركرا و لە پێناو جێبەجێكردنی لێدانە سزاكەدا شەڕ لە نێوان مادویكێ، نیكۆلاس جاكسن و كۆڵ پاڵمەر روویدا.

لە دوای یارییەكە پۆچێتینۆ گوتی:

پاڵمەر جێبەجێكەری یەكەمی لێدانە سزاكانە، ئەوە رووناداتەوە جارێكی دیكە، نابێت وەك منداڵ رەفتار بكەن.

ئەوە شەرمەزارییە، بە یاریزانەكانم گوت كە ئەمە دوایین جارە ئەم جۆرە رەفتارانە قبووڵ دەكەم، دووبارە ئەوە ئاشكرایە كۆڵ پاڵمەر لێدانی سزا جێبەجێ دەكات.

ئەگەر بمانەوێت ببینە تیپێكی گەورە، ئەوا دەبێت زۆر شت فێر بین.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button