ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

سەرۆكی بایەر لیڤەركوزن باس لە داهاتووی ئاڵۆنسۆ دەكات

یاریگا –

فێرناندۆ كارۆ، سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی باس لە داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەكەیان دەكات.

گرێبەستەكەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاس، فێرناندۆ كارۆ گوتی:

هەموو ساڵێك پێویستە یاریزانێکی گەورە بفرۆشین بۆ ئەوەی بودجەیەك بۆگرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان دروست بکەین، بۆیە رەنگە یەك یاریزان بفرۆشین.

بەو بڕە پارەیەی پاشەكەوتمان كردووە، پلانمان هەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا دوو یان سێ یاریزان بگوازینەوە.

زۆرێك لە یانەکان چابی ئاڵۆنسۆیان دەوێت، رەنگە رۆژێك بێت بتوانێت لە یەکێك لەو یانانەدا کاربکات، بەتایبەتی ئەو یانەیەی پێشتر یاریی تێدا دەکرد، بەڵام ئێستا لێرە دڵخۆشە، هەر بۆیەش دەمێنێتەوە.

ئەگەری ئەوە هەیە رۆژێك چابی ئاڵۆنسۆ ببێتە راهێنەری ریال مەدرید، دەكرێت ئەوە روو بدات.

بایەر لیڤەركوزن بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ یەكەمجار لە مێژوودا توانیان نازناوی بۆندسلیگا بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button