ئینگلتەرا

گارناچۆ لەگەڵ تێن هاگ هەرادەنێتەوە

ئەلیخاندرۆ گارناچۆ ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بە ڵایکی پۆستێک لە تویتەر کێشە دەنێتەوە.

رۆژی شەممە، مان یونایتد بەرامبەر بۆرنماوس دوو خاڵی لەدەستدا، دوای یارییەکەش تێن هاگی راهێنەری شەیتانە سوورەکان رەخنەی لە گارناچۆ گرت. ناوبراو تەنها 45 خولەک یاریکرد و تێن هاگ وتی “بۆیە گۆڕانکاری پێکردووە چونکە پێویستییان بە کەسێکی ئاست بەرزتر بووە”.

لە تۆڕی ئێکس (تویتەر) میدیاکار مارک گۆڵدبریج لەسەر ئەو قسەیەی تێن هاگ نوسیبووی “تێن هاگ روویەکی ناشرینی نیشاندا کاتێک گەنجێکی 19 ساڵ دەکاتە بەرپرسی ئەنجامەکە لە کاتێکدا لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی نیشانداوە، بەڵام دیارە ناوێرێت رەخنە لە یاریزانە خاوەن مووچە بەرزەکان بگرێت”.

 

هەرزوو دەرکەوت، گارناچۆ بە ئەکاونتی فەرمی خۆی ئەم پۆستەی گۆڵد بریجی ڵایک کردووە بەوەش پێدەچێت بکەوێتە ژێر نەفرەتی تێن هاگ، هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سانچۆ کە هەردووکیان بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئەو راهێنەرە رووبەرووی دوورخستنەوەی و سڕکردن هاتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button