ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

چاوەڕواننەکراو: راهێنەرێکی نوێ بۆ شوێنی کڵۆپ پاڵێوراوە

یاریگا –

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ناوی نیکۆ کۆڤاچ خرایە ناو لیستی پاڵێوراوان بۆ شوێنی یۆرگن کڵۆپ.

لیڤەرپوول بەشێوەیەکی چڕ دەستیکردووە بەدوای گەڕان بۆ راهێنەرێک تا وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی تیپەکەی بکات، چوونکە یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

هەرچەندە روبن ئامۆریمی پۆرتوگالی بە نزیکترین شوێنگرەوەی کڵۆپ دادەنرێت، بەڵام راهێنەرەکی سپۆرتینگ رەتیکردووەتەوە هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ لیڤەرپوول هەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە نوێترین پێشهاتدا بڵاویکردووەتەوە، بریکاری کارەکانی نیکۆ کۆڤاچ بەم دواییانە لە لەندەن بینراون، راهێنەرە ئەڵمانییەکە پاڵێوراوێکی نوێیە تا وەرزی داهاتوو شوێنی کڵۆپ بگرێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لە رێدز، کۆڤاچ ئامانجی بەشێک لە یانەکانی ئەڵمانیاشە و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

کۆڤاچی تەمەن 52 ساڵان پێشتر راهێنەری یانەکانی سالزبۆرگ، فڕانکفورت، بایرن میونشن، مۆناکۆ، و هەڵبژاردەی کڕواتیا بووە.

ئێستاش راهێنەری فۆڵفسبورگی ئەڵمانییە، لەم وەرزە لە بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا لەکۆی 26 یاری خاوەنی 8 بردنەوە، 7 یەکسانبوون و 14 شکستە، بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە 29 یاریدا، پلەی چواردەیەمی ریزبەندی بۆندسلیگای گرتووە.

نیکۆ کۆڤاچی ئەڵمانی

بابەتی زیاتر

Back to top button