ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

وۆڵکەر بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەکات؟

یاریگا –

کایڵ وۆڵکەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ریال مەدریدی ئامادەیە.

چوارشەممەی داهاتوو، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، مانچێستەر سیتی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، میوانداری ریال مەدرید دەکات.

یاری چوونی نێوانیان لە سانتیاگۆ بێرنابێۆ بە یەکسانبوون 3-3 کۆتایی هات، بەڵام کایڵ وۆڵکەری بەرگریکاری بلوو موون بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری یارییەکە بکات.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە رایگەیاند، وۆڵکەر لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادەیە.

ئێستا تەندرووستی وۆڵکەر باشترە، رەنگە بتوانێت چەند خولەکێک بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکات، بەڵام نامەوێت مەترسی لەسەر درووست بکەم و بۆ ماویەکی زۆر لەدەستی بدەم، لە رۆژانی داهاتوو بڕیار لەسەر یاریکردنی دەدەین.

تیپەکەی گواردیۆلا بەدۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، پاش 32 گەڕی پرێمەرلیگ بەجیاوازی 2 خاڵ لەپێش ئارسیناڵ و لیڤەرپوول پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بەهۆی ئەوەی یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆیەتی، پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید تێپەڕێنێت و بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button