ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئانچیلۆتی: بەو شێوەیە لە مانچێستەر سیتی نابەینه‌وه‌

پلانی سەرکەوتنی بەرامبەر مان سیتی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێی وایە تیپەکەی تەنها بە هەوڵی جەستەیی شکست بە مانچێستەر سیتی ناهێنێت، ، بەڵکو له‌ رێگه‌ی ستایلی یاریكردنیه‌وه‌ ده‌بێت سه‌ركه‌وتووبن.

ئانچیلۆتی دوای یارییەکەی به‌رامبه‌ر مایۆركا گوتی، یارییەکە بەو شێوەیە بەڕێوەچوو کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد لە گێمی یەکەمدا یارییەکی باشمان نەکرد و زۆر خاو بووین، بەڵام لە گێمی دووەمدا سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا ئەوەش لە نازناوەکە نزیکمان دەکاتەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بیر لە یارییەکەی چوارشەممە بکەینەوە.

سەبارەت بەفیڕۆدانی هه‌له‌كان راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەڵێت: کاتێک گۆڵ تۆمار نەکەیت و هەلی زۆر بەفیڕۆ دەدەیت، سزا دەدرێیت، بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ زۆر بە باشی بەرگریمان کرد دەبێت خۆمان لە لەدەستدانی ده‌رفه‌ته‌كان بەدوور بگرین، چونكه‌ به‌م شێوازه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی براوه‌ نابین.

گوتیشی، ئێمە دەمانزانی ئەم یارییە زۆر گرنگە، زۆر دڵخۆشم چونکە بردنەوە لێرە زۆر قورسه‌، بیر له‌ یارییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌مه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ به‌رامبه‌ر مان سیتی به‌هۆی توانای جەستەییەوە سەرکەوتن بەدەست ناهێنین، بەڵکو بەهۆی ستایلەکەمانەوە دەبێت براوه‌بین.

ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ یاری به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیتیحاد به‌یه‌كده‌گه‌ن، دوای ئەوەی له‌ یاریی چوون بە سێ گۆڵ یه‌كسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button