سعودیەگرنگترین

پێش ئەوەی سزای بدەن چاوەڕێی قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن

یاریگا –

پێش ئەوەی سزای بدەن ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە چاوەڕێی وتەکان و روونکردنەوەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن، بۆ ئەوەی بڕیار کۆتایی لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی دۆن لە یاریی بەرامبەر هیلال بدەن.

لیژنەی دیسپلین و لێكۆلینه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە سەبارەت بە کارتە سوورەکەی به‌رامبه‌ر هیلال لە جامی سوپەری سعودیە کە به‌هۆی لێدانی له‌ عەلی بلەیهی به‌روویدا به‌رزكرایه‌وه‌، گوێ لە قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی دەگرێت، ئینجا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

رۆژنامه‌ی ریازی سعودی بڵاویكردۆته‌وه‌، لیژنەی دیسپلین و لێكۆلینه‌وه‌ به‌ یانه‌ی نەسری رایگه‌یاندووه‌، ده‌بێت ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 16:00 کریس وته‌ی خۆی له‌باره‌ی لێدانه‌كه‌ی له‌ عەلی بلێهی بدات، کە دوای یارییەکە ناوبژیوان لە راپۆرتەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆناڵدۆ هەڵسوکەوتی شەرمەزارکەری به‌رامبه‌ر بلەیهی ئەنجامداوە، بە هێزێکی زۆرەوە رووبه‌رووی بەرگریکاره‌كه‌ی هیلال بۆته‌وه‌.

پێشبینی دەکرێت رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی، فیدراسۆنی تۆپی پێی سعوودیه‌ بۆ دوو یاری سڕی بکات و بە پێبژاردنی 20 هەزار ریال سزای بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button