ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید یانەكەی جێدەهێڵێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دوایین پێشهاتەكانیان دەربارەی داهاتووی ناچۆ فێرناندێز ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ناچۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ناچۆ دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ناچۆ زۆر توڕەیە لەوەی لە یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری نەكردووە.

لە یاری رابردوو بەرامبەر سیتی، كارلۆ ئانچێلۆتی لە دڵی بەرگری چوامینی هاوشانی رودیگەر یاری پێكرد.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ناچۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی هاوشێوەی لوكا مۆدریچ داوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناچۆ بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و بڕوات، بەڵام بابەتەکە پەیوەستە بەوەی لەماوەی دوو یاریی داهاتوودا چی روودەدات. یاریزانەکە چاوەڕێی یارییەکانی داهاتووی نێوان مایۆرکا و مانچێستەر سیتی دەكات پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

ناچۆ فێرناندێز

لەم وەرزەی لالیگادا ناچۆ بەشداری لە 22 یاری كردووە و هیچ گۆڵ و ئەسیستێكی نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button