ئاسیاعێراقکوردستان

یاریی داهاتووی هەولێر دواخرا؛ هەڵۆ فایەق بۆ پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق گەیشتە دەوحە

بەهۆی پەیوەندیکردنی دوو یاریزانی هەولێر بە هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق، یاریی داهاتووی یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دواخرا.

بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق و بەشداریکردن لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەکە، پێنج یاریزان بەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتەنە دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەڕ کە لە نێویاندا هەر دوو یاریزانی یانەی هەولێر هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەکنزی هاوشانی عەلی جاسم و مستەفا سەعدون و حوسێن عامر پەیوەندییان بە هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کرد.

ئەم پێنج یاریزانە دوای تەواو بوونی یارییەکانیان لەگەڵ یانەکانیان لە جامی عێڕاق لە سەر داوای ڕازی شنیشل ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە بانگهێشتکران و لە لایەن عەبدولجەبار هاشم بەڕێوەبەڕی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق پێشوازیان لێکرا، لێژنەی پێشبڕکێیەکان بڕیاریداوە ئەو یانانەی یاریزانەکانیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کراون، یارییەکانیان لە خولی ئەستێڕەکانی عێراق دوابخرێت.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق لە کۆمەڵەی دووەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی سعودیە و تاجیکستان و تایلەند یاری دەکات، لە هەمان کاتدا پاڵاوتنی گەیشتنە بە ئۆڵۆمپیادی پاریس کە لەم هاوینە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button