ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیڤان تۆنی داواکراوی سەرەکییە لە پرێمەرلیگ

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لەلایەن یانە لەندەنییەکانەوە داواکراوە

یاریگا –

هەرچەندە هێشتا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئیڤان تۆنی لەگەڵ برێنتفۆرد ماوە، بەڵام بەهای گواستنەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

تۆنی لەگەڵ سەرکەوتنی برێنتفۆرد بۆ پرێمەرلیگ لە ساڵی 2021 بووەتە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی خولەکە.

هەرچەندە بەهۆی شکاندنی رێساکانی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان، تۆنی بەشداری لە یارییەکانی سەرەتای ئەم وەرزەدا نەکرد، بەڵام لە دوای گەڕانەوە چوار گۆڵی لە 13 یاریدا کردووە و لە مانگی رابردوودا، جارێکی دیکە لەلایەن گارێس ساوسگەیتەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرایەوە.

چارەنووسی تۆنی لەگەڵ یانەکەی لەندەن دیارنییە، هەریەکە لە ئارسیناڵ و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، نزیکبوون لە گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی ئێستای تۆنی لە هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ برێنتفۆرد بەسەردەچێت و ئەمەش وادەکات نرخەکەی لە 60 ملیۆن پاوەندەوە بۆ 30 بۆ 40 ملیۆن پاوەند داببەزێت.

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا برێنتفۆرد، ئیگۆر تیاگۆی لە کڵەب برووج گواستەوە بەڵام بە خواستن لە یانە بەلجیکییەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ماوەتەوە، پێدەچێت ببێتە شوێنگرەوەیەکی درێژمەودا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی تۆنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button