فه‌ره‌نسایۆرۆپالیگ

لە ترسی دروستبوونی پشێوی بێنفیکا فرۆشتنی بلیتی بە هاندەرانی مارسیلیا هەڵوەشاندەوە

بێنفیکا لەسەر داوای دەزگاکانی پەیوەندیدار فرۆشتنی بلیتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە

یاریگا –

بێنفیکا پڕۆسەی فرۆشتنی بلیتی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگی لە بەرامبەر ئۆڵێمپیک مارسیلیا هەڵوەشاندەوە.

دەزگاکانی ئەمنی یانە پۆرتوگالییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، چەندین راپۆرتی هەواڵگریان پێگەیشتووە، رەنگە رووداوی توندوتیژی لە دوای یارییەکە رووبدەن، بۆیە بێنفیکا فرۆشتنی بلیتی یارییەکەی بەرامبەر مارسیلیای بە هاندەرانی خۆی هەڵوەشاندەوە.

پێنجشەممە بێنفیکا لە یاریگای دا لووز میونداری مارسیلیا دەکات و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتووش یاری گەڕانەوە لە یاریگای ڤێلۆدڕۆم دەکرێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هەردوو یانەکە داوایان لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی فەرەنسا و پۆرتوگال کرد، رێگە بە ئامادەبوونی هاندەرانی هەردوو یانەکە لە یاریگاکانیان بدەن، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

بێنفیکا بڕێکی زۆر لە بلیتی یارییەکەی بە هاندەرانی مارسیلیا فرۆشتبوو، بەڵام ئەمڕۆ هەمووی هەڵوەشاندەوە و پارەکەی بە هاندەران دایەوە.

لەلایەن دەزگاکانی پەیوەندیدارەوە ئاگادارکراینەوە، هەوڵی جدی بۆ دروستکردنی پشێوی لە دوای یارییەکە هەیە، بۆیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی بلیتەکانماندا.

لەم وەرزەدا، هاندەرانی مارسیلیا لە دوای چەندین یاریدا، پشێوی و توندوتیژیان کردووە، ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی دەزگاکانی ئەمنی پۆرتوگال.

لە قۆناخی پێشکۆتایی کۆنفرانس لیگی ساڵی 2022دا، پشێوی و رووداوی نەخوازراو لە دوای یارییەکەی فاینۆرد و مارسیلیا لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە دروستبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button