چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی و گواردیۆلا لەسەر یاری گەڕانەوە هاوڕان

گواردیۆلا پشتی بە هاندەران ئەستوورە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید بە لەدەستدانی دەرفەتی بردنەوە لە مانچێستەر سیتی نیگەرانە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە ئاستی یاریزانەکانی دڵخۆشە.

ریال مەدرید لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 3-3 بە مانچێستەر سیتی یەکسانبوو.

ئانچێلۆتی لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە روونیکردەوە

یاریزانەکانم ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، بە درێژایی یارییەکە رکابەرییەکی توندیانکرد و توانیان فشار دروست بکەن. دەرفەتی خۆمان هەبوو، بەڵام توانیان دوو گۆڵی زۆر جوان بکەن، لە کۆتاییدا، پێم وایە دەرەنجامەکە گونجاو بوو. یارییەکە بۆ هەردوولا سەرسووڕهێنەر بوو، هیچ گومانمان لە کوالێتی یاریزانەکان نییە، دوو یانەی زۆر ناوازەن. بە ئاستی تیمەکەم زۆر سەرسامم بووم، بەتایبەت دوای پیشاندانی کەسایەتی و ئازایەتی.

لەبارەی یاری گەڕانەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد بکرێت، کارلۆ دەڵێت

بۆ یاری گەڕانەوەش، بیرۆکەی دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆی ئەم یارییەمان هەیە، با بزانین تا ئەوکاتە چی روودەدات.

ئەمە سێیەم ساڵە لەسەریەک مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. لە ساڵی 2022 ریال مەدرید لە قۆناخی پێشکۆتایی لە مان سیتی بردەوە و ساڵی رابردوو پێپ گواردیۆلا تۆڵەی لە کەتیبەکەی ئانچێلۆتی کردەوە.

پێپ گواردیۆلا بە ئەنجامی یارییەکە رازییە و بەمشێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد

خۆم ئەوەم لا پەسەندە یاری گەڕانەو ەلە یاریگای خۆماندا بکرێت، هۆکارەکەی روونە، چونکە ئەزموونی باشمان هەیە. بە ئەنجامی 3-3 رازین، بەڵام ئایا ئێمە چانسمان زیاترە؟ نازانم. ئەوەی پاڵێوراو بێت، ئەو یانەیە کە هەمووان سەرسام دەکات، بەڵام هاندەران دەتوانن یارمەتیمان بدەن.

ئەگەر مانچێستەر سیتی لە دوورخستنەوەی ریال مەدرید سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەبێتە یەکەم یانە کە بۆ دوو ساڵ لەسەر یەک ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دووربخاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەردوو ساڵی 1989 و 1990 ئەیسی میلان ریالی لە پاڵەوانیەتییەکە دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button