ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جواو فێلیکس زانیاری نوێ لەبارەی داهاتووی سیلڤا ئاشکرا دەکات

یاریگا –

جواو فێلیکس دووپاتیدەکاتەوە، کاری باشی بۆ رازیکردنی بێرناردۆ سیلڤا کردووە، تاوەکو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

بە درێژایی هاوینی رابردوودا، ناوی سیلڤا بە پەیوەندیکردن بە بارسا بەسترابووەوە، ئێستاش فێلیکس ئاشکرای دەکات، لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری بۆ رازیکردنی بێرناردۆ داوە و داوا لە بارسا دەکات، ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی بکات.

ماوەیەکی درێژە باس لە چوونە دەرەوەی سیلڤا لە مانچێستەر سیتی دەکرێت، هەریەکە لە بارسێلۆنا و بێنفیکا ئامادەییان پیشانداوە، گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی پۆرتوگالیدا واژۆ بکەن، بەڵام فێلیکس دەیەوێت، سیلڤا پەیوەندی بە بارساوە بکات.

لە لێدوانێکیدا فێلیکسدا بۆ رادیۆی کاتالونیا دەڵێت

ئەگەر بێرناردۆ سیلڤا بێتە ئێرە، منیش داوای بەشی خۆم لە گواستنەوەکە دەکەم، ئەگەر سیلڤا بێتە بارسا، هەمووان زۆر دڵخۆش دەبن. سیلڤا زۆر لەسەرخۆیە و داوای زانیاری لەبارەی شێوازی ژیانی بارسێلۆنای لێکردووم. سیلڤا پرسیاری کەمی لەبارەی هەموو شتێک لێکردووم، منیش بەڕوونی باسی کێشەی باجم بۆ کرد.

لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی سیلڤا، جواو دەڵێت

پێم وایە سیلڤا دەیەوێت پەیوەندی بە بارسا بکات، بەڵام بابەتەکە بە تەواوی پەیوەست بەو نییە.

بارسێلۆنا کێشەی دارایی قووڵی هەیە و بەر لە هەر هەنگاوێک، پێویستە پارەی پێویست لە فرۆشتنی یاریزانان دەستبکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button