ئه‌مریکاگرنگترین

راهێنەرێک ناوناتۆرەی بە مێسی وتووە و داوای لێبوردن لە تاتا مارتینۆ دەکات!

یاریگا –

یاریدەری راهێنەری مۆنتێری مەکسیکی دوا جار داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ئەو ناوناتۆرە و گوفتارە نەشیاوەی بەکاری هێنابوو دوای یاریەکەیان بەرانبەر ئینتەر مەیامی.

هەفتەی رابردوو ئینتەر مەیامی بەبێ مێسی میوانداریی یانەی مۆنتێری کرد لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی جامی کۆنکاکاف.

سەرچاوەکان رووداوەکانی پشت پەردەی ئەو یارییە باس دەکەن کە بەهۆی ئەوەی یاریزانانی مەیامی شەش کارتی زەردیان وەرگرتبوو، لە تونێلی یاریگاکە لە دەستەنی ناوبژیوانەکان چوونەتە پێشەوە و ناڕەزایەتیان پیشان داوە. ئەوە و هەروەها چەند گرژی و هەڵچوونێک رووی داوە. هەریەکە لە مێیسی، جۆردی ئالبا، لویس سوارێز و مارتینۆی راهێنەریشیان لە دەمەبۆڵەیەک گلاون لە نزیکی ژووری جلگۆڕینی یانەی مۆنتێری.

بەڵام هەینی رابردوو فۆکس سپۆرتی ئەمریکی تۆمارێکی دەنگی نیکۆ سانچێزی یاریدەری راهێنەری یانە مەکسیکیەکەی دزە پێ کردبوو کە ناوناتۆرەی بە مێسی وتووە و تێیدا دەڵێت: “ئەو قەزەمە هەڵچوو بوو. دەمچاوی بوو بوو بە شەیتان. کۆڵەمشتی خستبووە لای دەمچاوم و دەیوت پێت وایە تۆ کێیت؟ بەڵام چونکە من سەیرم نەدەکرد و ڕووم وەرچەرخاند و وەڵامم نەدایەوە، ئەوە شتەکانی خراپتر کرد”

هەروەها لە تۆمارە دەنگیەکەدا بە تاتا مارتینۆیشی وتبوو: “ئەی تاتا مارتینۆ، چ بوکەڵەیەکی داماوە. هاتبوو پێشی لێ گرتبووم پێی دەگوتم ها گەمژە دەتەوێت بگریت؟ دەتەوێت بگریت؟” ئەوە چ گەمژەیەکە! رەنگە هەموو ڤیدیۆکانیان سڕیبێتەوە چونکە دەزانن چەند خراپ پیشانیانی دەدا. ئەوەی کردیان بە ڕاستی ترسناک بوو. دەیانەوێت یاریگاکە پیس بکەن.”

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوی کردووەتەوە، یاریدەرەکە داوای لێبوردنی لە مارتنیۆ دەکات بەبێ ئەوەی ناوی مێسی بهێنێت:

چونکە مارتینۆی راهێنەری ئینتەر ناناسم و بە شێوەیەکی بێ ڕێزانە ناویم بردبوو، داوای لێبوردن دەکەم. من وەک ئەرجەنتینیەک، وەک هەر هەموویان منیش بەرگری لە یانەکەم دەکەم. من لێرەم تا خۆم پیشان بدەم و بەرپرسیارێتی هەڵبگرم.

بۆ زانین، پێش یارییەکە، کە ١-٢ بۆ مۆنتێری کۆتایی هات، ئۆرتیزی راهێنەر لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو کە مەیامی بەهۆی پێگەکەی مێسیەوە مامەڵەی چاکەکارانەیان لەگەڵدا دەکرێت وەک لە یانەکانیتر

 

@diario.ole

👀Nico Sánchez ofreció disculpas por sus acusaciones a Messi y al Tata Martino Uno de los asistentes del Tano Ortiz, DT de Rayados, aseguró en un audio que Leo lo había querido pelear y también cuestionó al entrenador del Inter Miami. Ahora, en sus redes pidió perdón por sus declaraciones. #messi #intermiami #futbol⚽️ #rayados #tiktokdeportes

♬ original sound – Diario Ole

بابەتی زیاتر

Back to top button