کوردستان

بەهادین بەکر دەبێتە ڕاهێنەری یانەی سەید سادق؟

دوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەر ئەرسەلان جەلال و ستافەکەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سەید سادق، ئەمڕۆ داوا لە یاریزانێکی یانەکە کراوە ئەم ئەرکە وەربگرێت.

ئەمڕۆ لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دا یانەی سەید سادق بە فەرمی داوای ئەرکی ڕاهێنەراتیکردنی یانەکەی لە یاریزانی ئەزموونداری تیپەکەی بەهادین بەکر کردووە، دەربارەی وەرگرتنی ئەم ئەرکە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستای یانەی سەید سادق بەهادین بەکر تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی: دەستەی کارگێڕی یانەی سەید سادق داوای لێکردووم بۆ ئەم دوو یاریەی ماوە لە خولی نایابی کوردستان ببمە ڕاهێنەری تیپەکە، بەڵام من ئەم ئەرکەم ڕەتکردۆتەوە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانم قبوڵی بکەم لەم کاتەدا،  ئەوەشی لە سەر من ووتراوە گوایە بومەتە ڕاهێنەری تیپەکە دوورە لە ڕاستیەوە، بەڵام ئەمڕۆ من وەک یاریزانێکی بە ئەزموونی تیپەکە مەشقم بە یاریزانەکان داوە کە ژمارەی یاریزانەکانمان تەنیا 13 یاریزانە بۆیە لە ئێستادا ناتوانم ئەم ئەرکە وەربگرم و دەمەوێ زیاتڕ بیرم لای یاریکردنەکەمان بێت لەم دوو یاریەدا بۆ ئەوەی یانەکە لە خولی نایاب بهێڵینەوە.

یانەی سەید سادق ئێستا 33 خاڵی هەیە لە ڕیزبەندی یازدەمی خولی نایابی کوردستان دێت و مەترسی دابەزینیشی بۆ خولی پلەیەکی کوردستان لە سەرە و یاری داهاتووش لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندرێن دەکات.

Back to top button