ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ سه‌رسامی خۆی به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند

یاریگا –

یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول ستایشی ماك ئالیسته‌ری یاریزانی یانه‌كه‌ی كرد و ده‌ڵێت: یاریزانێكی کاریگەره‌ و ئاستێكی سەرسوڕهێنەر پێشكه‌ش ده‌كات.

كلۆپ له‌میانی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سكای سپۆرت پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد له‌ باره‌ی ماك ئالیسته‌ر گوتی، چۆن یاریزانێکی وەک ئەوم خۆش ناوێت؟ ئه‌و باوەڕ پێنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی یاریگا بە باشترین شێوە پەروەردە بووە،  بەڕاستی به‌ ره‌وشته‌ و سه‌رسورهێنه‌ر و زیرەک و لێهاتووه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێوە سەیری مەشق و راهێنانەکان دەکەن، ئێمه‌ش سەیری یەکتر دەکەین و دەڵێن، واو، ئەمە چییە؟ لە یارییەکانیشدا كاردانه‌وه‌كانی ده‌بینن، كاری ناوازه‌ ده‌كات، لە یەکەم ساتەوەختەوە کە یەکترمان بینی، پێش ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەین، ئەوم خۆشدەویست.

له‌ كۆتاییدا گوتی، روونە کە خێزانەکەی تێگەیشتنێكی باشیان بۆ تۆپی پێ هه‌یه‌، باوک و مامی  یاریزانی پیشەگەر بوون، براکانیشی پیشەگەرن، ئامۆزاکانی پیشەگەرن، بۆیە هەموویان نان خواردن  و هەناسەدانیان تۆپی پێیه‌، ئەمه‌ش زۆر باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button