ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێ دەیەوێت ئەستێرەیەکی ئاتڵانتا بگوازێتەوە

یاریگا –

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەنیازە بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژێت و لەلایەک ببێتە خاوەنی یاریزانێکی گەورە و لەلایەکی دیکەش پێکهاتەکەی پاک بکاتەوە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، یۆڤی زۆر بە ووردی چاودێری تیوپ کوومێینەری ئەستێرەی ئەتەڵەنتا دەکەن، کە ئاستێکی سەرنجراکێش  پێشکەش دەکات لەم وەرزەدا.

کووپ تەمەنی 26 ساڵە و ناسنامەی هۆڵەندییە، سەرەڕای ئەوەی لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات خاوەنی  13 گۆڵ و 4 ئەسیستە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا. نرخیشی بە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت، یۆڤی بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەی گواستنەوەی بەنیازی فرۆشتنی سێ یاریزانە کە بریتین لە

ماتیاس سولێ (ئێستا بە خواستن یاری بۆ فرۆسینۆن دەکات). سولێ ئاستێکی بەرز لەگەڵ فرۆسینۆن پێشکەش دەکات و نرخی بەرزبووەتەوە بۆ 35-40 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانی دووهەم، ساموێل لینگ جونیەرە کە لەلایەن تۆتنهامەوە گرنگی پێدراوە و نرخی نزیکەی 15-20 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانی سێهەم، مۆیس کینی هێرشبەری یانەکەیە کە بەردەوام ئاستی ناجێگیرە و چاوەڕواندەکرێت نرخی نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆ بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button