ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی جیڕۆنا باس لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەکات

یاریزانە ئیسپانییەکە خەونی گەورە دەبینێت

یاریگا –

یان کۆوتۆ، یاریزانی جیڕۆنا ئامادەیە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

یاریزانی بەرگری راست یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەم وەرزەی جیڕۆنا و سەرنجی یانە گەورەکانی راکێشاوە. لەم وەرزەدا کۆوتۆ گۆڵێک و 28 ئەسیستی لە لالیگادا هەیە. ئاست بەرزییەکەی یارمەتی جیڕۆنای داوە، رکابەری گەورەکانی لالیگادا بکات و چامپیۆنزلیگ بکاتە ئامانجەکەی.

هەرچۆنێک بێت، چارەنووسی کۆوتۆ یەکلایینەبووەتەوە و گرێبەستی ئێستای لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت. ئێستا بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ یاری بۆ جیڕۆنا دەکات و لە کۆتایی ئەم وەرزە وادەکەی بەسەردەچێت.

کۆوتۆ لە وەڵامی دەنگۆکاندا، قسەی بۆ رادیۆی کاتالونیا کردووە

بەڵێ، ئەگەر ریال مەدرید گرنگی بە من دابێت، درۆت لەگەڵدا ناکەم، ئەوا بژاردەیەکی راستەقینەن. بەڵام تاوەکو ئێستا من یاریزانی مانچێستەر سیتیم و گرێبەستم لەگەڵ ئەواندا هەیە و خەون بە یاریکردن لە ئیتیحاد دەبینم.

ریال مەدرید دەمێکە بەدوای یاریزانێکی بەرگریکاری راست دەگەڕێت، چونکە کارلۆ ئانچێلۆتی بەهۆی گەورەیی تەمەنی دانی کارڤاخال و لوکاس ڤازکێز، دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە.

هەریەکە لە ریس جەیمس، خوانلو سانچێز و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز بژاردەی بەردەم ئانچێلۆتین و ئێستا کۆوتۆش بۆ بژاردەکان زیاد بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button