ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا باس لە ئامادەیی هالاند و دی بڕۆین دەکات

تاوەکو ئێستا دڵنیاییە

یاریگا –

لە یاری رابردووی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، پێپ گواردیۆلا بۆ پێدانی پشووی زیاتر، یاری بە ئێرلینگ هالاند و کێڤن دی بڕۆین نەکرد.

مان سیتی لە یاری رابردوودا، بەبێ هالاند و دی بڕۆین 4-1 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و بەردەوامی بە رکابەرییەکانی لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ ئارسیناڵ و لیڤەرپوولدا.

لەبارەی ئامادەیی هەردوو ئەستێرەکە بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر کریستال پاڵاس، پێپ دەڵێت

تاوەکو ئێستا نازانم، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا یاریمان کردووە، پێویستە زیاتر بیر لە بەشداری پێکردنیان بکەمەوە.

گواردیۆلا باش لە کاریگەری دی بڕۆین و هالاند لە دەستنیشانکردنی رێچکەی ئەم وەرزەی مانچێستەر سیتی تێدەگات، چونکە لە کۆتایی وەرزداین و یاریزان پێویستی بە پشووی پێویستە، تاوەکو لە باشترین دۆخی جەستەییدا بێت، بە تایبەت لە چامپیۆنزلیگ دوو یاری یەکلاییکەرەوەی هەیە.

ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی لە سێلهێرست پارک لە لەندەن دەبێتە میوانی کریستال پاڵاس و سێشەممەش لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button