کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | رەوا یوسف ئەستێرەی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان بوو

یاریگا –

رەوا یوسف ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر بە ئەستێرەی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا لە هەر گەڕێک باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

رەوا یوسف ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر کە لە پێکهاتەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی یانەکەدایە، بۆ یاریی بەرامبەر سۆران لە گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان بانگهێشتکرابوو، کە هەولێر لە لێواری دابەزینە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان.

رەوا یوسف لە یارییەکەی هەولێر و سۆران کە یانەکەی قەڵاومنارە 4-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، گۆڵێک و دوو ئەسیستی کرد و هۆکاری سەرەکی بردنەوەی هەولێر بوو، کە هەولێر بەم بردنەوەیە تا راددەیەک لە دابەزینی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان رزگاری بوو.

رەوا یوسف، ئەستێرەی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان
رەوا یوسف، ئەستێرەی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان

هەولێر بەو بردنەوەیەی لەم گەڕە بەدەستیهێنا بووە خاوەنی 34 خاڵ هاتە پلەی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، هەنگاوێک لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی پلەیەک دوورکەوتەوە.

لە گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی هەشت یاریی گەڕەکە 23 گۆڵ تۆمارکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button