عێراقگرنگترین

فەرمی | هاندەرانی دهۆک بۆ یارییەکەی شەممە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەشتی زاخۆ ناکەن

یاریگا –

هاندەرانی دهۆک بۆ یارییەکەیان بەرامبەر زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەشت ناکەن و لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ ئامادە نابن.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە 4ـی نیسان/ئەپرێلی 2024) دەستەی کارگێڕی یانەکانی زاخۆ و دهۆک کۆبوونەوە و گەیشتنە رێککەوتن لە یارییەکانی ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هاندەرانیان نەچنە یاریگای یەکتری و دێربی بادینان تەنیا بە ئامادەبوونی هاندەرانی میواندار بەڕێوە بچێت.

یانەکانی دهۆک و زاخۆ وەکو رێکارێک بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی ئەم بڕیارەیان داوە، بۆ ئەوەی هاوشێوەی یاریی قۆناخی یەکەم شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوولا روونەدات، کە لە قۆناخی یەکەم هاندەرانی دهۆک و زاخۆ لە یاریگای دهۆک بەگژ یەکتریدا چوون و چەند هاندەرێک بریندار بوون.

رۆژی شەممە کاتژمێر 21:00 دهۆک و زاخۆ لە گەڕی بیست و یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەیەک دەگەن، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 20 هەزرا هاندەری زاخۆ لە یاریگا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button